ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنچشه‌ممه 20ی نۆڤه‌مبه‌ری 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له كه‌سایه‌تیی ناوداری جیهان قه‌داسه‌تی ’’شری شری ڕاڤی شه‌نكار’’ سه‌رۆكی كۆڕبه‌ندی جیهانی بۆ به‌ها مرۆییه‌كان كرد.
له دیدارێكدا وێڕای تاوتوێكردنی بارودۆخی ئێستا و نه‌هامه‌تییه‌كانی شه‌ڕ و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، باسی له سه‌ردانی خۆی بۆ چه‌ند كه‌مپێكی ئاواره‌كان له هه‌رێمی كوردستان كرد و ڕۆڵی خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌هاناوه‌چوون و یارمه‌تیدانی ئاواره و په‌نابه‌رانی به‌رز هه‌ڵسه‌نگاند و به مایه‌ی ڕێز و پێزانینی له قه‌ڵه‌م دا.
هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر ته‌بایی و لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ستایشی ئه‌و كه‌لتووره دێرینه‌ی كوردستانی كرد كه له سایه‌یدا هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كان به ئاشتی و ئارامی پێكه‌وه ژیاون و ده‌ژین. دووپاتیشی كرده‌وه لقی ڕێكخراوه‌كه‌یان كه له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، هه‌وڵ ده‌دات هه‌موو كۆمه‌ك و هاوكارییه‌ك پێشكه‌ش به ئاواره و په‌نابه‌ران بكات.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی به‌ڕێزیان بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و باسی له ڕه‌وشی ئاواره‌كان و پێویستیی هاوكاریكردنی زیاتریان له لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه كرد و ڕوونی كرده‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی هه‌رێمیش به‌گشتی بێ جیاوازی هاوكاریی ئاواره و په‌نابه‌رانیان كردووه و ده‌كه‌ن، به‌ڵام پێویستییان به كۆمه‌ك و هاوكاریی زیاتر هه‌یه و داوای كرد ڕێكخراوه‌كه‌یان له‌مباره‌یه‌وه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ڕۆڵی خۆ بگێڕێت.
هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه كرده‌وه خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان شانازی به كه‌لتووری پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتی و ته‌بایی و لێبورده‌یی و مرۆڤدۆستی و ژیاندۆستی ده‌كه‌ن، كه به‌شێكی گرنگ و دیاری بنیات و پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانه و كوردستانیان به هه‌موو پێكهاته ئایینی و نهتهوهییهكانییهوه په‌روه‌رده‌ی ئه‌م كهلتوورهن، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌میشه كاری له‌سه‌ر قووڵكردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌ها مرۆییانه كردووه و به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه ئه‌م كه‌لتووره به‌ره‌و پێشه‌وه ببات و هه‌رواش به‌رده‌وام ده‌بێت.
قه‌داسه‌تی ’’شری شری ڕاڤی شه‌نكار’’ كه به یه‌كێك له سه‌ركرده ڕۆحانی و مرۆییه‌كان ده‌ناسرێت، به‌هۆی بیروڕاكانییهوه كه بریتین له كاركردن له‌پێناو جیهانێكی ناتوندوتیژ و كۆمه‌ڵگایه‌كی بێ سترێس و، گرنگی به ئاشتی و پاراستنی به‌ها مرۆییه‌كان و پێكه‌وه‌ژیانی نێوان پێكهاته جیا ئایینییه‌كان ده‌دات، به ملیۆنه‌ها هه‌واداری له جیهاندا هه‌یه.
دوایین هەواڵەکان
- په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ساڵى نوێ
- پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی2025
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له كونسوڵی گشتيى نوێى ئێران كرد
- عەباس غەزالی: کۆچی مامۆستا مه‌نسوور یاقووتی وه‌ک له‌ده‌ست چونی یاقووتێکی گرانبه‌هایه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی هۆڵه‌ندا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له ئيسماعيل بهشيكچى كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا كۆبوونه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له باڵيۆزى نوێى چيك كرد
- سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە سوپاسالاری بەریتانیا کرد